پاپای ڤاتیکان گەیشتە هەولێر

پاپای ڤاتیکان گەیشتە هەولێر

پەیامی کورد . پاپای ڤاتیکان گەیشتە هەولێر

 

پاپای ڤاتیکان سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات.

 

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.

 

دوای کۆبوونەوەکە، پاپا فرانسیس سەردانی شاری مووسڵ دەکات و پاشان لە کەنیسەی تاهیرە لە شارۆچکەی قەرەقۆش لە دەشتی نەینەوا نوێژ بۆ مەسیحییەکان دەکات.

 

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢١، لە یاریگای نێودەوڵەتیی شەهید فەرەنسۆ هەریری، پاپا فرانسیس بە ئامادەبوونی ١٠ هەزار هاووڵاتیی مەسیحی، گەورەترین قەداس لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ساز بکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە