سێناتۆرێکی پلە باڵای کۆماری خوازه‌کانی ئه‌مریکا ڕایگەیاند که وه‌زیری به‌رگری ئه‌م وڵاته به ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی پێشنیاری ترامپ بۆ تیرۆری به‌شار ئه‌سه‌د تووشی هه‌ڵه بووه.
، لە ڕاپۆرتێکدا " ستیڤ دێنیس " ، هه‌واڵنێری بلۆمبێرگ له میانه‌ی په‌یامێکی تویتەریدا له زاری " لیندیسی گراهام " ، سێناتۆری کۆماری خوازی ئه‌مریکا نووسی: جەیمز ماتیاس هه‌ڵه‌ی کرد و ترامپ ڕاستی دەکرد: ده‌بوایه ئه‌و کاره‌ی کە بە قه‌زافی مان کرد بە " ئەسەد "یشمان بکردبایە ..
شایانی باسه که ئه‌م قسانە کاردانه‌وه‌یه به به‌شێک له نووسراوی کتێبی تازه بڵاو کراوی " باب ڤوودوارد " که نووسیویه‌تی " ترامپ ساڵی پێشوو داوای کردووه که به‌شار ئه‌سه‌د له دوای کیمیابارانه‌که‌ی سووریا تێرۆر بکرێت، به‌ڵام جەیمز ماتیاس ئه‌م داواکارییه‌ی جێبه‌جێ نه‌کردووه.
به پێی نووسراوەکانی ئه‌م کتێبه، ساڵی ۲۰۱۷ و دوای کیمیابارانی ناوچه‌یه‌کی سووریا که ڕاگەێندرا کاری دیـمەشق بووه ، دۆناڵد ترامپ داوای کردووه که به‌شار ئه‌سه‌د تیرۆر بکرێت به‌ڵام جەیمز ماتیاس گه‌ڵاڵه‌ی مووشه‌ک بارانی بنکه‌کانی سووریای ئاماده کردووه که ئه‌سه‌ده‌ی نه‌ده‌گرته‌وه.
له‌م کتێبه ئاماژه بەوەش دراوه که ڕاوێژکاره‌کانی ترامپ زۆر جار فه‌رمانه‌کانی جێبه‌جێ ناکه‌ن و به جۆرێک کرداره توونده‌کانی کۆنترۆڵ ده‌که‌ن.
شایانی باسه که ترامپ پێشتریش داوای کرد بوو که ئه‌مریکا هێرش بکاته سه‌ر ڤەنزۆێلا که جەیمز ماتیاس و ڕابه‌رانی دیکه‌ی ئه‌م ووڵاته ڕه‌تیان کرده‌وه
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە