پەیامی کورد ... قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکان هەڵوەشێندرانەوە و بەم مەرجە دەتوانن سەفەر بکەن
لیژنەی باڵای تەندرووستی نیشتمانی عیراق رایگەیاند، بەمەرج هاوڵاتیان دەتوانن گەشتی دەرەوە ئەنجام بدەن.
بەپێی ڕاگەێندراوێكی لیژنەی باڵای تەندرووستی عیراق سەرجەم بڕیارەكانی پێشوو لە بارەی قەدەغەكردنی گەشتكردن بۆ دەرەوە هەڵوەشێنراونەتەوە.
هەربەپێی ئەو ڕاگەێندراوە، هەموو عیراقییەك بەمەرج رێگەی پێدەدرێت گەشتی دەرەوەی ووڵات بكات.
روونیشیكردۆتەوە، ئەوانەی گەشتی دەرەوە دەكەن دەبێ دوای گەڕانەوەیان بۆ ماوەی ١٤ رۆژ كەرەنتین بكرێن، ئەوەش خراوەتەڕوو كە لە قۆناغی یەكەمدا گەشتەكان تەنیا بۆ دەرەوەی عیراق دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە