سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەک ئاراسته‌ى سه‌ركردايه‌تیى پارتى ديموكراتى كوردستان- سووريا کرد
بە بۆنەی كۆچی دوایی محه‌مه‌دئه‌مين حوسێن، ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌ندیى پارتى ديموكراتى كوردستان سووريا (ئەلپارتی)، سه‌رۆك بارزانى پرسهنامهيهكى ئاراسته‌ى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان- سووريا كرد.
دەقی تەواو ئەو پرسەنامەیە کە کۆپییەکی دەستی پەیامی کورد گەیشتووە بە شێوەی خوارەوەیە؛
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خوشكان وبرايان له سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستانی/ سوريا
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك محه‌مه‌د ئه‌مين حوسين ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌ندى پارتى ديموكراتى كوردستانی/ سوريا مان پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو هه‌موو ژيانى خۆى ته‌رخان كردبوو له پێناو به‌ده‌ستهێنانى ماف وئازادى بۆ گهلهكهىو وڵاته‌كه‌ى.
له كاتێكدا كه سەرەخۆشی لە ئێوه‌ى بەڕێز و تەواوی كاديرانى حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و، خزمان و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م . خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم ولە خوای گه‌وره داواکارم گیانی خواليخۆشبوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامیش بە ھەموو لایەك ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
29ـی 9ـی 2020
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە