ئەڵمانیا چێتر چەک و کەل و پەلی سەربازی بۆ عێراق ڕەوان ناکات

ئەڵمانیا چێتر چەک و کەل و پەلی سەربازی بۆ عێراق ڕەوان ناکات

وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە چیتر ووڵاتەکەی لە چوارچێوەی ڕاهێنانی هێزەکانی سەربازی عێراق ، کەل و پەل و چەک بۆ ئەم ووڵاتە ڕەوانە ناکات

ئۆرزۆلا فێندێرلاین ، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە پەرڵەمانی ووڵاتەکەی لە ووتەکانیدا ڕایگەیاند کە لەمەوبەدوا تەنیا کەل و پەلی غەیری سەربازی بۆ عێراق ڕەوانە دەکرێت .

هەروەها لە بەردەوامی قسەکانی ووتی ، ئێمە کەل و پەلی پزیشکی و هەروەها کەل و پەلی پووچەڵ کردنەوەی مین لە بەر دەستی ئەم ووڵاتەدا دا دەنین .

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا هەروەها ئاماژەی بە کۆتا هاتنی شەڕی داعش ووتی دوای بە کۆتا هاتنی شەڕی داعش ناردنی چەک و کەل و پەلی جەنگ بۆ عێراق یش ڕادەوەستێت .  

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە