بەریتانیا لەسەر عەفرین هۆشداری دەداتە تورکیا

بەریتانیا لەسەر عەفرین هۆشداری دەداتە تورکیا

لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی بەریتانیادا پرسی عەفرین گفتوگۆی لەسەر کراو دواتریش   داوا لەحكومەتی توركیا كرا لەشکرکێشیەکەی بۆ سەر شەو شارە بوەستێنێت.
ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی بەریتانیا لەکۆبوونەوەی پەرلەماندا، پشتگیری خۆیان بۆ عەفرین دەربڕی و سەبارەت بەهەڵوێستی حکومەتی وڵاتەکەشیان لەسەر عەفرین داوای وەڵامیان كرد.
لای خۆشیەوە، ئالستەر برێت، وەزیری گەشەپێدان و كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەحكومەتی بەریتانیا رایگەیاندووە، کە لەئاستی جۆراوجۆرا قسەیان لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی توركیادا كردووەو داوایان لێكردوون، هاوڵاتیانی سڤیل لەعەفرین بپارێزرێن.
هاوکات باسی لەوەشکرد، کە تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ ئەردوغان و چاوش ئۆغڵۆ قسەیكردووەو لە بارەی عەفرینەوە هۆشداری پێداون.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە