سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند ئەمریكا دەیەوێ لە ڕێگەی دروستكردنی بەڕێوەبەرایەتییەکی خۆسەر بۆ کورد لە سوریا ، هێزەكانی تاهەتایە لەنیو خاكی سووریا بهێڵێتەوە.
لاڤرۆڤ لە لێدوانێكیدا بۆ یورونیۆز رایگەیاند كە سەربازە نیشانشكێنەكانی ئەمریكا و یەكە تایبەتیەكانی تریان بەشێوەیەكی نایاسایی لەنێو خاكی سووریادا بڵاوبوونەتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ داوەتێكی فەرمیان لە دیمەشقەوە پێگەیشتبێ، یاخود لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیەوە ڕێگەیان پێدرابێت”.
وەزیری دەرەوەی رووسیا هۆشداری دەدات لە پلانی ئەمریكا بۆ سووریا و دەڵێ “بێ شك ئەمریكا دەیەوێ هێزێكی سەربازی خۆی تاهەتایە لە سووریا بهێڵێتەوە، وەك چۆن هەمان كاری لە ئەفغانستان و عێراقدا كرد، لەمەشدا هەموو بەڵێنەكانی پێشووی خۆی پێشێل كردووە”.
دووپاتیشی كردەوە كە ئەمریكا ئەم كارەی لە ڕێگەی دروستكردنی دەوڵەتێكی نیمچە فەرمی جێبەجێ دەكات، بۆ ئەمەش كورد بەكاردێنێ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە