ئافره‌تێكی خۆكوژ له نێو قوتابخانه‌ی ساقییه‌ی سه‌ره‌تایی له قه‌زای تارمییه له باكووری به‌غدای پایته‌ختی عێراق خۆی ته‌قانده‌وه.
ئافره‌تێكی خۆكوژ كه پشتێنه‌ی مینرێژكراوی له خۆی به‌ستبوو، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گه‌مارۆدرابوو، له نێو قوتابخانه‌ی ساقییه‌ی سه‌ره‌تایی له قه‌زای تارمییه له باكووری به‌غدای پایته‌خت خۆی ته‌قانده‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه جه‌لیل روبه‌یعی،فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا به سۆمه‌رییه‌ی راگه‌یاندووه: ئه‌م ئافره‌ته خۆكوژه به نیازبووه له‌یه‌كێك له ناوچه قه‌ره‌بالغه‌كانی به‌غدا خۆی بته‌قینێته‌وه، به‌ڵام دوای زانیاری ووردی هه‌واڵگری توانیمان له‌نێو قوتابخانه‌یه گه‌مارۆی بده‌ین و دوای گه‌مارۆدانه‌كه هیچ ده‌رفه‌تێكی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماو خۆی ته‌قانده‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە