ڕۆژی 12/5 پاش ده‌رچوونی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌زویراتی بێ هەژماری یه‌كێتی له سلێمانی نیگه‌رانی لایه‌نه‌كانی لێكهوتهوه،هێزه‌كانی یه‌كێتی به چه‌كی قورس هێرشیان كرده سه‌ر گرده‌ی زه‌رگه‌ته‌ی كه گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فا و باره‌گای سه‌ره‌كی گۆڕانی تێدایه
.
به‌پێی زانیاریه‌كان :شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فهرماندەی هێزه‌كانی 70ـی یه‌كێتی ڕایگه‌یاندوه،به‌بڕیاری هێرۆخان هێزه‌كانی سكرتاریه‌تی مام جه‌لال و دژه‌تیرۆر به‌سه‌رپه‌رشتی لاهور جه‌نگی و پاڤێل تاڵه‌بانی هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر باره‌گای سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
گۆڕان له‌گه‌ڵ هێرشكردنه سه‌ریان په‌نایان بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت نێچیرڤان بارزانی بردووە داوایان كردووە بیان پارێزێت و هێرشێكی زۆریان له‌سه‌ره،ده‌ست به‌جێ ش نێچیرڤان بارزانی یه‌كێتی و هێزه‌ئه‌منیه‌كانی ئاگاداركرده‌وه هێرشكردنیان سه‌ر گۆڕان ڕابگرن.
هه‌رئه‌و شه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گرده‌كه نه‌گیرێت پارتی هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌یی سیاسی ده‌نێرێته سلێمانی و نێوه‌نگیری ده‌كات ، له نێوان گۆڕان و یه‌كێتی ، و گرده‌كه له داگیركاری یه‌كێتی ڕزگاری ده‌بێت.
هه‌ربه‌پێ زانیاریه‌كان:یه‌كێتی و ماڵی مام جه‌لال به‌نیاز بوون ئه‌و شه‌وه ته‌واوی باره‌گاكانی گۆڕان له ته‌واوی زۆنی مله‌وه‌ن ده‌ست به‌سه‌ردا بگرن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە