هەمووان ئاگاداری ئەوەن لەگەڵ دەستپێکی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەردا بەرهەم ساڵح داوای پێکهێنانی حکومەتی ئینقازی کرد،بەڵام زۆر کەمن ئەوانەی بزانن بەرهەم ساڵح بەڵێنی چی پێدرابوو؟ شەوی 15ی ئۆکتۆبەر لە کۆبوونەوەیەکدا هەریەکە لە پاڤێڵ تاڵەبانی و قاسم سلێمانی بەڵێنیان بە بەرهەم ساڵح دا هەرکاتێک هەولێر و کەرکوک بەتەواوی کەوتە دەستیان ئەو بکرێت بە سەرۆکی هەرێم و ووڵاتانی ناوچەکە تووشی ئەمری واقع بکەن،بەڵام بەهۆی بەرگری سەختی پێشمەرگە لە پردێ پلانەکە جێبەجێ نەکرا، هەر بۆیە بەرهەم ساڵح داوای کرد کە دادگای فیدڕاڵی ڕیفڕاندۆم یەکلایی بکاتەوە، چوونکە پێشووتر دەیزانی کە ئەو دادگایە چەند دژی کوردە…کەواتە بەرهەم ساڵح ڕۆڵێکی گرینگی هەبووە لە خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر..
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە