زۆرانبازێکی ناسراوی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

زۆرانبازێکی ناسراوی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پەیامی کورد... زۆرانبازێکی ناسراوی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ڕۆستەم مورادی یەکێک لە یاریزانانی بە پێشینەی زۆرانبازی کرماشان و ئەندامی پێشووی هەڵبژاردەی زۆرانبازی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٧ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆستەم مورادی لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسیوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوشتنی ئەم زۆرانبازە بە پێشینەی خەڵکی کرماشان نەزانراوە.

ڕۆستەم مورادی زۆرانبازی کێشی ١٢٠ کیلۆ و یەکێک لە زۆرانبازە ناودارەکانی کرماشانە کە چەندین جار بۆ هەڵبژاردەی زۆرانبازی ئێران بانگ کراوە.

 

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە