٨٧ پزیشک نامەیەکی گرینگ ئاراستەی هەموو کاربەدەستانی حکوومەت دەکەن

٨٧ پزیشک نامەیەکی گرینگ ئاراستەی هەموو کاربەدەستانی حکوومەت دەکەن

پەیامی کورد     ...      ٨٧ پزیشک نامەیەکی گرینگ ئاراستەی هەموو کاربەدەستانی حکوومەت دەکەن

٨٧ پزیشك نامەیەک ئاڕاستەی حکوومەت، پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی دەکەن و نارەزایەتی خۆیان بەرانبەر ھەرجۆرێك لە وەرگرتنی پارە بۆ خزمەتكردنی نەخۆشانی كۆرۆنا دەردەبڕن و رایدەگەێنن ، ئەوەی لە كەرتی تەندرووستی روودەدات، بەرەو "كارەساتی گەورەترمان دەبات".

٨٧ پزیشك لەنامەیەکدا بۆ سەرۆكی حكوومەت، پەرلەمانی كوردستان، وەزارەتی تەندرووستی و خەڵكی كوردستان کردوە دەڵێن، "ئێمە وەك كۆمەڵیك پزیشك كە لە خوارەوە ناومان ھاتوە، ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین بەرانبەر ھەرجۆرێك لە وەرگرتنی پارە بەرانبەر خزمەتكردنی نەخۆشانی كۆرۆنا".

ئاماژە بەوەشدەکەن، دیاریكردنی نرخ و خزمەتگوزاری تەندرووستی بە پارە بۆ نەخۆشەكانی كۆرۆنا "كارێكی نامرۆڤانەو نا داد پەروەرانەیە"، بەتایبەتی كە ئێستا ژمارەیەكی زۆری خەڵكی كوردستان تووشی ڤیرووسەكە بوون، بە شێوەیەك چەندین خێزان بە گرووپ بە دەستییەوە دەناڵێنن.

ئەو پزیشکانە لەنامەکەدا باسیان لەوەکردوە، "ئەوەی لە كەرتی تەندرووستی روودەدات، بەرەو كارەساتی گەورەترمان دەبات، لە ساڵانی رابردوودا، بینیمان شكۆی نەخۆشخانە گشتییەكان و ئەوانەی لەوێ كاردەكەن لەڕێی میدیاوە بێت بە مەبەست یان لەڕێگەی خەڵكانی خاوەن دەسەڵاتی حیزبی و سیاسی یەوە بێت شكێنران".
 

دەقی نامەکە:

بەڕێزان:-
سەرۆكی حكوومەتی ھەرێم
پەرلەمانی كوردستان
وەزارەتی تەندرووستی
كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان

ئێمە وەك كۆمەڵیك پزیشك كە لە خوارەوە ناومان ھاتووە، ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین بەرانبەر ھەر جۆرێك لە وەرگرتنی پارە بەرانبەر خزمەت كردنی نەخۆشانی كۆرۆنا، ئەمەش دوای ئەوەی كەبینیمان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند نرخێك بێ ڕەچاوكردنی بارو گوزەران و بێ مووچەیی خەڵكی كوردستان دیاری كرا.

دیاریكردنی نرخ و خزمەتگوزاری تەندروستی بە پارە بۆ نەخۆشەكانی كۆرۆنا كارێكی نامرۆڤانەو نا داد پەروەرانەیە، بەتایبەتی كە ئێستا ژمارەیەكی زۆری خەڵكی كوردستان تووشی ڤیرووسەكە بوون، بە شێوەیەك چەندین خێزان بە گرووپ بە دەستی یەوە دەناڵێنن،پرسیارەكە ئەوەیە ئایا چ خێزانێك دەتوانێت ئەو ھەموو پارەیە بدات ؟ بۆ كامە ئەندامی خێزانەكەی بدات ؟.

ئایا كێ سوودمەندی یەكەمە لەم نەھامەتی یە ؟
بەپێی ھەموو ستانداردە جیھانی یەكانی كاری تەندرووستی ، و بەڕێوەبردنی قەیران ، خزمەت كردنی ئەو جۆرە لە نەخۆش و بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی پەتا بە خزمەتە كەشی یەوە ، ئەركی سەرەكی وەزارەتی تەندرووستی و حكوومەتە.

جگە لەوەش بە پێی ماددەی ٤٧ لە یاسایی تەندرووستی گشتی عێراق ، وەزارەت دەتوانێت دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت بە كار بھێنێت و لەوێوە خزمەتگوزاری لەسەر ئەركی خۆی پێشكەش بكات ، نەك بە دەركردنی نرخ یارمەتی بازرگانی كردن بدات بەژیان و گوزەرانی خەڵكەوە و ڕەوایەتی بەو بازرگانی یە بدات.

جێی خۆیەتی ئەوەش بە بیر خەڵك و ئێوە بھێنینەوە كە دەركردن و نرخ دانان بۆ كەرتی تایبەت دڵساردی دەبەخشێتە جەنگاوەرانی كەرتی تەندروستی لە پزیشك و كارمەند كە چوار مانگە بێ سڵ كردنەوەو بێ مووچە ژیانی خۆیان خستۆتە مەترسی یەوە.

بەڕێزان ئەوەی لە كەرتی تەندرووستی ڕودەدات، بەرەو كارەساتی گەورەترمان دەبات، لە ساڵانی ڕابروودا ، تاوەكوو ئێستا ش بینیمان شكۆی نەخۆشخانە گشتی یەكان و ئەوانەی لەوێ كاردەكەن لەڕێی میدیاوە بێت بە مەبەست یان لەڕێگەی خەڵكانی خاوەن دەسەڵاتی حیزبی و سیاسی یەوە بێت شكێنران.

كەرتی گشتی بەدەست ھەژاری بوودجە، دەرمان و پلانەوە دەناڵێنێت، لە كاتێك دا نەخۆشخانەكان و كۆمپانیاكانی دەرمانی سەر بە حیزب و سیاسی یەكان و سەرمایەدارە حیزبی یەكان لە گەشەكردن دان ، لەم بارەدا پزیشك و كارمەندی تەندروستی لەبەردەم نەشتەردان ، بێ ئاگا لەوەی ئەوەی ھەمو ئەمانەبەڕێوە دەبات سیستمی تەندروستی و بێ پلانی یەكەیەتی كە پزیشك و كارمەندیش وەك نەخۆش دەكاتە قوربانی ، پزیشكێكی گەنج و كارمەندێك لە بێ پارەیی و بێ ئیشی و بێ مووچەیی دا دەكاتە مەندوبی دەرمان ، و مووچە خۆری نەخۆشخانەیەكی حیزبی.ئەم جۆرە لە كاركردن لە كوردستان ، تەندرووستی دەكاتە كاڵاو ئێمەش ئەكاتە كاڵا فرۆشی كۆمپانیاكان.

بە جۆرێك كە لە داھاتوودا ، خزمەتی تەندرووستی ببێتە مەكرەمەی حیزب و لە بەردەم بارەگاكان دا ببەخشرێتەوە.

ئێمە لەم دۆخە دا داوادەكەین

یەکەم: خزمەتگوزاری بۆ نەخۆشی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی گشتی بێت یان تایبەت بە بێ بەرانبەر بێت، ئەگەر ژمارەی تەخت و ئۆكسجین ی كەرتی گشتی تەواو نەتوانێت وەڵام دەرەو بێت پێویستە وەزارەت لە كەرتی تایبەتیشەوە ئەو خزمەتە پێشكەش بكات بە پێی ماددەی ٤٧ لە یاسای تەندروستی گشتی و بە بەكارھێنانی بودجەی تایبەت بە كۆرۆنا.

دوەم: پێویستە موچەی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی بە بێ كەمكردنەوە وبێ جیاكاری حیزبی بە تایبەتی بۆ كارمەند و پزیشكانی ھێڵی پێشەوە دابین بكرێت.

سێیەم: ئەم قەیرانە تەندروستی یەی بە ھۆی كۆرۆناوە دروست بووە بكرێت بەھەل بۆ پێداچونەوەی سیستمی تەندروستی و باشتر كردنی خزماتگوزاری یەكان.

چوارەم: پێویستە كەرتی گشتی و كەرتی تایبەتی تەندروستی لە یەكتر جیا بكرێتەوەو سنورێكیش دابنرێت بۆ بازرگانی كردن بە دەرمانەوە.

ھەمو حكومەتەكان لە جیھان دا، خەریكی كەمكردنەوەی بارگرانی ئەم دۆخەن لەسەر ھاووڵاتیانی ووڵاتەكەیان. حكومەتی ھەرێمیش ئەركی سەرشانیەتی كە بارگرانی لەسەر ھاووڵاتی كەم كاتەوە، دیاری كردنی نرخ ڕەوایەتی یە بۆ ئەو بازرگانی یە ،خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا دەبێت بێ بەرانبەر بێت.

ئەوەی سودمەندە ئێستا كۆمەڵێك كەسن كەلە ئاوی لێڵ دا ماسی دەگرن و كاسبی بەسەر تەندروستی خەڵكی كوردستانەوە دەكەن

تكایە سنۆرێك بۆ ئەم كارانە دابنێن.
بۆ ئەوەی نە ئێمەو نە ئێوە قەرزاری بەردەم مێژوو وخەڵكی كوردستان نەبین
1- ئەژین ھاشم علی
2- سنور قادر محمود
3- ئارەزوو جمال
4- رایان صدیق
5- نارین شاسوار
6- ئەژین احمد
7- شایان كاكە صاڵح
8- دلسوز عبدالعلی
9- پاوان جمال
10- ئاسیا رەمە زان
11- هیرو ابوبكر
12- چاوان حمه صالح
13- تارا عبدالله
14- رازاو محمد
15- سوز فواد
16- شادیە عبدالرحمن
17- پە یام بكر
18- تاڤگە عمر
19- ئەڤین انور
20- روخۆش حسن
21- سازگار محمد
22- بەناز گاهر
23- پاوان خالد
24- دەریا ئومید
25- كەنار فایق
26- شۆخان محمد
27- دڵنیا غفور
28- شەونم بابكر
29- دەرون امین
30- كاشما خالد
31- گەشە رؤوف
32- راز هیمن
33- شەیما حمە جزا
34- تاڤگە رسول
35- نوخشە محمد
36- ئەژین كریم
37- ڤیان فایەق
38- پرژە روشدی
39- دلسۆز عمر
40- سنور لوقمان
41- نەغەدە توفیق
42- شەنگە بەرزان
43- كۆژین ئیسماعیل
44- سۆلاڤ محمد
45- ئاشتی احمد
46- نیان شوان
47- ڤیان احمد
48-میخەك صابر
49- سازان كەمال
50- سۆما فاچل
51- هۆزان حیكمەت
52- پەیمان خالید
53 دونیا علی
54- نیاز احمد
55- دەریا وەهاب
56- سۆكار نورالدین
57- ئاشتی قادر
58- سۆز تەیمور
59- سروە محمد
60- شادان فایەق
61- ئاسیا دیاری
62- ریزان عمر
63- داستان احمد
64- ئاریان نایف
65- دەریا ئیسماعیل
66- دەریا خالید
67- ریما ابراهیم
68- میران عیرفان
69- دەوەن حویزی
70- ترووسكە رسول
71- فرمیسك گاهر
72- سامان احمد
73- بەستە جەلیل
74- شادی عبداللە
75- سیروان ئیسماعیل
76- دلشاد حەمە خورشید
77- شكار نەوزاد
78- شەونم عەبدۆالسلام
79- ئامینە گاهر
80- چۆپی عبدالكەریم
81- هەوری محمد
82- سیڤەر عبدالخالق
83- روناك عبدالقادر
84- سرووشت جەمال
85- ئالتوون محموود
86- دیمەن حسین
87- ئاویستە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە