ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ھێرشێکی تیرۆریستانی داعشی تێکشکاند

ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ھێرشێکی تیرۆریستانی داعشی تێکشکاند


پەیامی کورد … ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ھێرشێکی تیرۆریستانی داعشی تێکشکاند

شەوی هەینی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەبێ ھیچ زیانێکی گیانی، ھێرشێکی تیرۆریستانی داعشی لە نێوان شارۆچکەی کفری و دوزخوماتو تێکشکاند.

شەوی ڕابردوو لە نزیک قۆڕیچای لە نێوان شارۆچکەی کفری و دوزخورماتو، تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر فەوجی یەكی لیوای نۆی پیادەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، لە شەڕەکەدا هیچ زیانێکی گیانی لە ڕیزی هێزەکانی پێشمەرگە نەكەوتەوە و هێرشەکە تێکشکێنرا، چەکدارانی داعش هەڵهاتن.

لەمبارەیەوە سەنتەری میدیای وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردەوە "ئەمشەو کاتژمێر هەشت، تیرۆریستانی داعش پەلامارێکی ترسنۆکانەیان بۆ سەر خاڵێکی فەوجی یەكی لیوای۹ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە سنووری میحوەری (گەرمەسێرـ کفری) دا، پەلامارەکە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بەتوندی و خێرایی وەڵام درایەوە و لێیان هاتنە دەست، خۆشبەختانە هیچ زیانێک بە پێشمەرگە نەگەیشتووە، ئەمە بۆ چەندین جارە داعش، بۆشایی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی دەقۆزێتەوە بۆ پەلاماردانی هێزەکانی پێشمەرگە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە