زیاتر لە 4000 واژوو کۆدەکرێتەوە بۆ ماددەی 140و گەڕانەوەی پێشمەرگە

زیاتر لە 4000 واژوو کۆدەکرێتەوە بۆ ماددەی 140و گەڕانەوەی پێشمەرگە

پەیامی کورد    ...    بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین دەڵێ، کۆکردنەوەی واژوو لە خانەقین بۆ گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە و جێ بەجێکردنی ماددەی١٤٠بەردەوامی ھەیە و، تا ئێستا ٤ ھەزار واژووش لە لایەن سەرجەم پێکهاتەکان کۆکراوەتەوە، وێڕای هەوڵی زۆر و ڕێگری هێزە عێراقییەکان.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ڕایگەیاند، "چەند رۆژێکە لە خانەقین خێمە ھەڵدراوە و واژوو کۆدەکرێتەوە بۆ ئەوەی ماددەی ١٤٠جێبەجێ بکرێت و، ھێزی پێشمەرگەش بگەڕێتەوە ناوچەکە، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو پێکھاتەکان بە کورد و عەرەب و تورکمان ڕوو لە خێمەکان دەکەن و واژوو دەکەن، چوونکە ھەمووان داوا دەکەن بۆ ئەوەی ئەمنییەت لە ناوچەکەیان هەبێت، ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە و ماددەی١٤٠جێبەجێ بکرێت، بۆیە تا دوێنێ ئێوارە زیاتر لە چوار ھەزار واژوو کۆکراوەتەوە.

شێخ جەعفەر گوتیشی: "فەرماندەی ھێزەکانی عێراق سەردانی بەڕێوبەری پۆلیسی کرد، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە رێگری لە کۆکردنەوەی واژوو بگیرێت، دوای ئەوەی ھیچ سوودێکی نەبوو، خۆی رۆیشتە لای ئەو کەسانەی واژوو کۆدەکەنەوە و داوای لێکردن بە بیانووی ئەوەی قەرەباڵغی درووست دەبێت و مەترسی ئەمنی ھەیە، پێویستە خێمەکان دابخەن و رێگریان لێ بکات، بەڵام ئەو کەسانە ئامادە نەبوون پێشوازی لێ بکەن و، باسیان لەوەشکرد بەردەوام دەبن لە واژوو کۆکردنەوە، ئەگەر رێگریان لێ بکرێت ووڵامێکی تووندیان دەبێت، بۆیە ئەویش نەیتوانی رێگریان لێ بکات و کۆکردنەوەی واژووش بەردەوام دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە