بەپەلە ... هەنگاوی چاوەڕوان نەکراوی قەتەر و عۆمان و کووەیت لە دژی ئێران

بەپەلە    ...    هەنگاوی چاوەڕوان نەکراوی قەتەر و عۆمان و کووەیت لە دژی ئێران

پەیامی کورد      ...   هەنگاوی چاوەڕوان نەکراوی قەتەر و عۆمان و کووەیت لە دژی ئێران

هەواڵەکان ڕاێدەگەێنن کە شەش ئەندامی عەرەبی شەورای هاوکارییەکانی کەنداوی فارس لە نامەیەکدا بۆ شەورای ئەمنییەت داواکاری بەردەوامی گەمارۆدانی چەک و تەقەمەنی سەر ئێرانن .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە گرینگیدان بە پالپشتی تاران لە دەوحە لە ماوەی گەمارۆوەکانی قەتەر لە لایەن عەرەبستان ەوە ، واژووکردنی ئەم نامەیە لە لایەن قەتەر ەوە سەرسوورهێنەر بووە . هەروەها پەیوەندی ئێران و عۆمان کە بەردەوام لە ئاستێکی زۆر باش دا بووە دیارە هیچ کاریگەرییەکی لە هەنگاوی دژە ئێرانی عۆمان دا نەبووە و لە کۆتاییدا کووەیت یش سەرەڕای پەیوەندی نە ئەوەندە خراپی لەگەڵ ئێران ، لە گەمارۆدانی ئێران لەگەڵ عەرەبستان دا بوو بە هاودەنگ

عەرەبستان و بەحرەین و ئیمارات یش هەروەها باقی ئەو ووڵاتانەن کە ئەم نامەیەیان واژوو کردووە کە بە گرینگیدان بە دۆخی پەیوەندی ئەم ووڵاتانە لەگەڵ ئێران دوورە لە باوەڕ لە تاران چاوەڕوانییەکی جگە لەمەی هەبووبێت . بەڵام هاوڕایەتی قەتەر و عۆمان و کووەیت و بە تایبەتی هەوڕایەتی قەتەر و دواتر عۆمان لە دەرەوەی چاوەڕوانیەکانی تاران هەژمار دەکرێت و لەوانەیە زیاتر کاریگەری فشارەکانی ئەمریکا بێت بۆ سەر ئەم ووڵاتانە .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ش داواکارییەکەی شەورای هاوکارییەکانی کەنداوی فارسی لە شەورای ئەمنییەت بۆ دووبارە کردنەوەی گەمارۆوەکانی سەر چەک و تەقەمەنی ئێرانی خستە بەر جێگای دەستخۆشییەوە 

بە پێی هەوالی کەناڵی العرە ئەمریکا مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەم ووڵاتە ڕۆژی یەکشەممە بە کاتی خۆجەیی لە پەیامێکی تایبەتدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر بە دەستخۆشی کردن لە نامەی ئەم دواییەی " نایف الحجرف " سکرتێری گشتی شەورای هاوکارییەکانی کەنداوی فارس بۆ شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دووبارە کردنەوەی گەمارۆوەکانی چەک و تەقەمەنی سەر ئێران ئەمەی بە کارێکی بوێرانە ناو برد 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە