پەیامی کورد ... ترامپ : مردنی ٢٠٠ هەزار ئەمریکایی بە ڤیرووسی کۆرۆنا سێناریۆیەکی " زۆر باشە " "
سەرۆککۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ مردنی ١٠٠ تاکوو ٢٠٠ هەزار ئەمریکایی بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆناوە یەکێک لە باشترین سێناریۆکان زانی .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند : ئەگەر دەوڵەت بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا کارێکی ئەنجام نەدابایە ، زیاتر لە ٢ میلیۆن ئەمریکی گیانیان لە دەستدەدا ، هەر بەم بۆنەوە مردنی ١٠٠ تاکوو ٢٠٠ هەزار کەس دەرئەنجامێکی باشە .
ترامپ بە بیر هێناوەی ئەوەی کە هەندێک پێشبینی گەل ، ژمارەی کوژراوان دەتوانێ بە ٢.٢ ملیۆن نەفەر بگات ، ووتی : ئەگەر ئێمە بتوانین ژمارەی کوژراوەکان بۆ ١٠٠ - ٢٠٠ هەزار کەس کەم بکەینەوە ، بەو مانایەیە کە ئێمە کارێکی باشمان کردووە .
سەرۆککۆماری کۆشکی سپی ووتی کە ئەو چاوەڕێ دەکات لە ماوەی دوو هەفتە ئەو پەڕی مردن و قوربانیدانی بێت لە ویلایەتەیەکگرتووەکاندا بە هۆی کۆرۆناوە و باشترین بوونی ووڵاتیش لەم نەخۆشیە گشتگیرە ، بە بڕوای ئەو ، لە سەرەتای مانگی ژووئەنەوە دەست پێدەکات .
ترامپ هەروەها فەرمانی درێژکردنەوەی هەوڵگەلی دژ بە بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنای تا کۆتایی مانگی ئەیپریل دەرکرد .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە