کۆشکی سپی : ئێمە شەڕێکی سەرتاسەریمان ناوێت

کۆشکی سپی : ئێمە شەڕێکی سەرتاسەریمان ناوێت
پەیامی کورد   ...   کۆشکی سپی : ئێمە شەڕێکی سەرتاسەریمان ناوێت

ووتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا شەڕێکی سەرتاسەری ناوێت، و بانگەشەی ئەوەی کرد کە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ڕێگریکردن لە شەڕ.

بەپێی ڕاپۆرتێک "جۆن کیربی" ووتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەڕەشەکانی ئێران لە دژی ئیسرائیل کەم نەبووەتەوە و ئێران هێشتا ئامادەیە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.

ناوبراو ڕایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا شەڕێکی سەرتاسەری ناوێت و هەموو شتێک دەکات بۆ ڕێگریکردن لەو شەڕە.

جۆن کیربی لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : دانووستانکاران ئێستا لە قاهیرە سەبارەت بە دانووستانەکانی ئاگربەستی غەززە کۆدەبنەوە.

هەروەها ووتی: پێشبینی دەکەین دانووستانەکانی گرووپی کار لە قاهیرە لانیکەم بۆ چەند ڕۆژێکی تر بەردەوام بێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە