پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی سوریا لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا مرد
ئاژانسی فەرمی سوریا مردنی وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەی لە تەمەنی 79 ساڵیدا راگەیاند.
ئاژانسی فەرمی سوریا لەسەر زاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دەرەوەی سوریا، بڵاویکردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی تشرینی دووهم، وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی سوریا و جێگری سەرۆک وەزیران کۆچی دواییکردووە. بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکاری مردنەکەی بدات.
وەلید موعەلیم، کە لە دایکبووی دیمەشقە، لە شەستەکانی سەدەی رابردووەوە لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا دامەزراوە، بە درێژایی نزیکەی ٦٠ ساڵی رابردوو چەندین پۆستی لەو وەزارەتە وەرگرت، لەوانە باڵیۆزی سوریا لە ئەمریکا، یاریدەدەر و جێگری وەزیر، نزیکەی 14 ساڵیش وەزیری دەرەوە بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە