پەیامی کورد... عێراق/ بۆمبێک بە هێزە ئەمنییەکانەوە تەقییەوە
بۆمبێک لە ناوچەی سەگار لە شارۆچکەی ڕوتبە لە سنووری پارێزگای ئەنبار بە ژمارەیەک سەربازی عێراقی تەقییەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، بۆمبەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٩-٢-٢٠٢٢ بە ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی سەربازانی عێراقی کە بۆ پشوودان دەگەڕانەوە ماڵەوە، تەقیوەتەوە.
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەکەوە، سێ سەرباز و هاووڵاتییەکی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەک سەرباز و هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.
پێشتریش لە ڕۆژی سێشەممە ٨-٢-٢٠٢٢ بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی سوپای عێراقی لە بیابانی شارۆچکەی ڕاوە لە ئەنبار تەقییەوە کە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە