پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی کۆڕبەندی بحرالعلووم دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/4/12 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی کۆڕبەندی بحرالعلووم بۆ دایەلۆگ کرد بە سەرۆکایەتی د. ئیبراهیم بحرالعلووم.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گرینگی پتەوکردن و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیان وپرنسیپی دایەلۆگ کرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە لە گەڵ ئەوە بووه کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی ، لە ڕێگەی گفتوگۆ و دایەلۆگەوە ، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور ، چارەسەر بکرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە