دوا بە دوای هەڕەشەکردنی بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا لە " هەسەدە " ، به‌رپرسێكى وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند “ ئەمریکا نایەوێت شەڕ لەگەڵ هێزەکانی سووریا یاخود ئێران‌دا بکات، بەڵام هێزی پێویست بەکاردەهێنێت بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانی و هێزە هاوبەشەکان لە شه‌ڕى دژ بە داعش لە سوریادا”.
لێدوانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئه‌مه‌ریكا، له كاتێكدایه، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووریا داواى له هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات كردبوو ئه‌و ناوچانه ڕاده‌ست بكه‌نه‌وه، كه كۆنتڕۆڵیان كردبوو، له‌كاتێكدا ئه‌و ناوچانه به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئهمریكاو هاوپه‌یمانان كۆنتڕۆڵكراون و هێزى ئه‌مه‌ریكى له به‌شێك له‌و ناوچانه بوونى هه‌یه.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە “هاوپەیمانی جیهانی بە ڕابەرایەتی ئەمریکا، هێشتا پابەندە بە شکستپێهێنانی داعش لە سووریادا و هەوڵی ئەوە نادات شەڕ لەگەڵ حکومەتی سووریا یاخوود ئێران و گرووپەکانی دیکەی سەر بە ئێران بکات لە سووریادا”.
ئەو بەرپرسە هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە “ هەروەها کە پێشتریش وتوومانە ئەگەر ڕووبەڕووی هێرش ببینەوە ئەوا دوودڵ نابین لە بەکارهێنانی هێزی پێویست و گونجاو بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزە هاوبەشەکانیشمان لە شەڕی دژ بە داعشدا.”
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە