ئیزن نادرێت کتێبە کوردییەکان لە کتێبخانە گشتییەکانی کرماشان دابنرێن

ئیزن نادرێت کتێبە کوردییەکان لە کتێبخانە گشتییەکانی کرماشان دابنرێن

پەیامی کورد ... ئیزن نادرێت کتێبە کوردییەکان لە کتێبخانە گشتییەکانی کرماشان دابنرێن

 

سەرەڕای نووسین، چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب بە زمانی کورد لە شاری کرماشان لە چەند ساڵی ڕابردوودا، هەتا ئێستا ئەو کتێبە کوردییانەی چاپ و بڵاو کراونەتەوە ویزای چوونە ویترینی کتێبخانە گشتییەکان و زانکۆکانی ئەو شارەیان، پێنەدراوە.

 

لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو، بزووتنەوە و لایەنی  فەرهەنگی_ئەدەبیی کوردی لە کرماشان دەستی پێکردووه و ئەو بزووتنەوەیە لە هەوڵی پەرەپێدانی زمان، فەرهەنگ و کلتووری کوردی دایە؛ بەڵام هەتا ئێستا ئیزنی ئەو کتێبە کوردییانەی کە بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو کراونەتەوە، لە شوێنە تایبەتییەکان نەدراوە.

 

جەلیل ئاهەنگەر نژاد لەو بارەیەوە لە سەروتاری دەنگی ئازادیدا نووسیەتی: "زیاتر لە ١٠٠ کتێب بە زمانی کورد لەو شارە چاپ کراوە، بڵام بە هۆکاری دیار و شاراوە، ئیزنی دانانی ئەو کتێبە ئەدەبییانە لە زانکۆی ڕازی و کتێبخانە گشتییەکان نەدراوە و وا دێتە پێش چاو کە ئەو کتێبە ئەدەبییانە لە سەرزوێنیكی دیکەوە هاتبێتە ئەم شارە".

 

ئەو چالاکە فەرهەنگییە هەروەها ڕایگەیاندووە: "کەم نییەن ئەو کەسانەی کە تەمەنی خۆیان لە ڕێگای دیوانەکانی ئەسیرەدین ئەخسیکتی و بوخارایی تێپەڕاندووە، کە چی لە ڕووباری خرۆشای ئەدەبیاتی کوردی لە کرماشان بیئاگان، یان خۆیان لە گێل دەکەن، من بە دڵنیاییەوە دەڵێم: ئەم ڕۆژانە؛ هەتاوی ئەدەبیاتی کوردی لە کرماشان لە کاتی تێشکداندایە و دەتوانێ زیاتر لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان، پرشنگ بهاوێژێ و پێگەی مێژووی خۆی لە زمانی کوردی قایمتر بکاتەوە".

 

هەرچەند ئەو چالاکە فەرهەنگییە، ئاماژەی بە هیچ ناوەندێکی حکوومەتی نەکردووە کە ئیزنیان نەداوە کتێبە چاپ کراوەکانی کوردی لە کتێبخانە تایبەتییەکان و زانکۆکان بڵاو بکرێنەوە، بەڵام ناوەندە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی دەستێکی باڵایان هەیە لە کۆنتڕۆڵکردنی ناوەندە فەرهەنگی و ئاکادیمییەکان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە