PeyamaKurd - ئازاد کردنی ژنێکی کورد لە بەندیخانە بە دانانی بارمتە
مەنێژە خۆشنوود، هاووڵاتی تەمەن ٥٨ ساڵی خەڵکی بۆکان کە پێشتر لە ڕێکەوتی ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٥ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم هاووڵاتییە دوای دەست بەسەرکردن بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ گواستراوەتەوە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە دانانی بارمتەی دوو ملیار تمەنی، تا کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی دادگایی بە شێوەی کاتی ئازاد بووە.
سەرەڕای ئازادکردنی کاتی، هێشتا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی هۆکاری دەست بەسەرکردن، تۆمەتەکان، یان ڕەوتی دۆسیەکەی لەلایەن ناوەندە دادوەری و ئەمنییەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.