PeyamaKurd - خشتەی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ( ١٣ ی ئایاری ٢٠٢٦ ) دەست بەدابەش کردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی شەممە ( ١٦ ی ئایاری ٢٠٢٦ ) کۆتایی بەدابەش کردنی مووچە دێت.
تێبینی؛ لەگەڵ ئەوەی بەپێی خشتەکە مووچەی خانەنشینانی سەربازی بە شێوەی کاش ڕۆژی پێنج شەممە دابەش دەکرێت، بەڵام ئەو خانەنشینانەی لەڕێی پرۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن دەتوانن ئەمڕۆ چوار شەممە مووچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ( ATM ) وەربگرن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
١٢ ی ئایاری ٢٠٢٦
