دەست بەسەرکردنی هاووڵاتییەكی کورد و لە پەیڕەوی ئایینی یارسان لەلایەن هێزە حکوومییەکانەوە لە شائاباد

دەست بەسەرکردنی هاووڵاتییەكی کورد و لە پەیڕەوی ئایینی یارسان لەلایەن هێزە حکوومییەکانەوە لە شائاباد

PeyamaKurd - دەست بەسەرکردنی هاووڵاتییەكی کورد و لە پەیڕەوی ئایینی یارسان لەلایەن هێزە حکوومییەکانەوە لە شائاباد

نزیك کاتژمێر ١٠ی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی جۆزەردان، یووسف غەریبی، هاووڵاتی تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵکی گوندی چەنگووڕ جەلیل وەند سەر بە شاری داڵاهوو و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان، بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە شائاباد دەست بەسەر کرا.

بە ووتەی چەندین سەرچاوەی ئاگادار ، دەست بەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە لە شوێنی کارەکەی لە شارۆچکەی پیشەوەرانی ئەم شارە كراوە.

جێی ئاماژەیە کە، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی یووسف غەریبی بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ناوبراو تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی وورد لەسەر هۆکارەکانی دەست بەسەرکران، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەردەست دا نییە.