PeyamaKurd - دەست کرا بە جێ بەجێ کردنی پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە گەڕەکی تووڕەق
لە چوارچێوەی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان، دەست کرا بەجێ بەجێ کردنی پڕۆژەی قیڕتاوکردن و کانکریت کردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی تووڕەق.
پڕۆژەکە بە گوژمەی ( 152 ملیۆن و 600 هەزار ) دینار، لە سەر داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و پێکهاتووە لە:-
ئامادەکردن و فەرش کردنی چینەکانی تێکەڵە بۆ (20 هەزار م2) لە شەقامەکان.
کارەکانی قیڕتاوکردن و کانکریت کردن بۆ (4 هەزار و 500 م2).