پەیامی کورد ... زیندانی قووچان ؛ ناڕوونی ٥١ ڕۆژەی چارەنووسی مێهدی قولیزادە، لاوی کوردی کرمانج
دوای تێپەڕینی ٥١ ڕۆژ بەسەر دەست بەسەرکردنی ئارەزوومەندانەی مێهدی قولیزادە، لاوێكی تەمەن ٢٥ ساڵی كوردی كرمانج و خەڵكی قووچان لە پارێزگای خوراسان ڕەزەوی، ناوبراو هێشتا لە چارەنووسێكی تەواو ناڕوون دایە لە زیندانی قووچان .
مێهدی قولیزادە، ئەندامی گرووپێکی هەڵپەڕکێی کوردی کرمانجە و تاكە دابینكەری بژێوی بنەماڵەکەیەتی كە دوای مردنی باوكی، بەرپرسیارییەتی قورسی بنەماڵەكەی لە ئەستۆدایە، ناوبراو لە كاتی دەست بەسەرکردنییەوە لە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ەوە، لە سەرەتایی ترین مافەكانی خۆی، وەك دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندی تەلەفۆنی، سەردانی بنەماڵەكەی و تەنانەت زانیاری سەبارەت بە تۆمەتەکانی بێبەش بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە