PeyamaKurd - سزای زیندان بۆ سێ گەنجی کوردی خەڵکی ئیلام
سێ گەنجی کورد بە ناوەکانی «موحەممەدئەمین شەمس»، «ئەمیر ئەمرايی» و «کامیار ئەمرايی» کە خەڵکی دڕەشاری ئیلام و دانیشتووی کەرەجن، لەلایەن دادگای شۆڕشی کەرەج ەوە هەرکامەیان بە ۳ ساڵ و یەک مانگ (بە گشتی ۹ ساڵ و ۳ مانگ) زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.
بە گوێرەی هەواڵەکان، ئەم سێ گەنجە کە لە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ۱۴۰۴ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر کرابوون، پاش تێپەڕبوونی ۱۴۳ رۆژ بەندکران لە زیندانی قزلحەساری کەرەج، بە تۆمەتی «کۆبوونەوە و پیلانگێڕی دژی ئەمنییەتی ووڵات» ئەم حوکمەیان بەسەردا سەپێندراوە.