PeyamaKurd - سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان، ستایشى هه‌وڵه‌كانى مامۆستا سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین ده‌كات
ئێوارەی شەممە 2026/5/23، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مامۆستا سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرد.
لە دیدارێك دا، بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی دەرچوون لەو بن بەستە سیاسییە کردەوە کە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان پێی گەیشتووە.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەكانى مامۆستا سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین له‌مباره‌یه‌وه دەربڕی و جەختی لە گرینگی بەردەوامی هەوڵ و دەست پێشخەرییەکانی کردەوە کە لە بەرژەوەندی گشتی هەرێمی کوردستان دایە و هه‌ر ئه‌مه‌ى لێ چاوەڕوان دەکرێت.
لای خۆیەوە، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان له هەوڵەکانی دەربڕی.
دۆخی گشتی ناوچەکە و لێکەوتەکانی، تەوەرێکی دیکەی دیداره‌كه بوو.