PeyamaKurd - سەرۆكی حکوومەت پێشوازی لە شاندێكی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردی پەرلەمانی كەنەدا کرد
سێشەممە 6/23، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێكی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردی پەرلەمانی كەنەدا كرد كە پێكهاتبوو لە زیاد ئەبوولەتیف ئەندامی پەرلەمانی كەنەدا لە پارتی پارێزگاران و پەرلەمانتار ئەحمەد حسێن لە پارتی لیبڕاڵ و سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان ، وەزیری پێشووتری هەردوو وەزارەتی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و کۆچ و پەنابەران.
شاندەکە کورتەیەکیان لەبارەی کار و چالاکییەکانی گرووپەکەیان لە پەرلەمانی کەنەدا و ئامانجی سەردانەکەیان خستەڕوو کە بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی کەنەدایە.
شاندەکە ئامادەیی ووڵاتەکەیان بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکان دا نیشاندا.
سەرۆکی حکومەت وێڕای خۆشحاڵی نیشاندان بە سەردانەکە، سوپاسی پشتیوانی و هاریکاری کەنەدای کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پێش خستن و برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کەنەدا دووپات کردەوە.