سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای نەجەف کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای نەجەف کرد

PeyamaKurd - سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای نەجەف کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای نەجەف کرد و لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە بواری ئاوەدان کردنەوە و ژینگە و بوارەکانی تر کرایەوە.

ڕۆژی دووشەممە 18ـی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە یووسف گناوی پارێزگاری نەجەف و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف کرد.

لە دیدارەکەدا وێڕای باسکردنی بارودۆخی سیاسی عێراق،  تیشک خرایە سەر پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگای نەجەف و جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە بواری ئاوەدان کردنەوە و ژینگە و بوارەکانی تر کرایەوە.