سەرۆک بارزانی پێشوازی لە محەممەد حاجی مەحموود کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە محەممەد حاجی مەحموود کرد

PeyamaKurd - سەرۆک بارزانی پێشوازی لە محەممەد حاجی مەحموود کرد

سەرۆک بارزانی و محەممەدی حاجی مەحموود لە دیدارێکدا، باسیان لە دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی عێراق کرد.

ھەینی ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ سەرۆک بارزانی پێشوازی لە محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.

لە دیدارەکە باس لە دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا و تیشک خرایە سەر بارودۆخی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان.