پەیامی کورد ... سەرۆک مەسعوود بارزانی و ئەحمەد شەرع تاوتوێی دۆخی ئەمنی و گرژییەکانی ناوچەکەیان کرد
🔴 مەسعوود بارزانی و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سووریا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا باسیان لە دوایین پێشهات و دۆخی هەستیاری ناوچەکە کرد.
🔴 تەوەرێکی سەرەکی پەیوەندییەکە بریتی بوو لە تاوتوێکردنی گرژییەکانی ئێستا و لێکەوتەکانیان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و مەترسی قووڵ بوونەوەی ئاڵۆزییەکان.
🔴 ئەحمەد شەرع جەختی لە گرینگی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاری کردەوە، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە جیاوازەکان لە ڕێگەی ئامرازی ئاشتییانە و دیالۆگەوە.
🔴 بەگوێرەی ڕاگەێندراوی بارەگای بارزانی، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە کێشە و قەیرانەکانی ناوچەکە بە ڕێگەی دیالۆگ و ئاشتییانە چارەسەر بکرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە