PeyamaKurd - سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای ئێران کۆبووەوە
هه‌ر له چوارچێوه‌ى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تاران، هەینی 2026/7/3، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ موحەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامی ئێران کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ده‌رباره‌ى پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دا و گرینگی فراوان کردنی ئاسۆوەکانی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش بیروڕایان گۆڕییه‌وه، هەروەها پشتگیری خۆیان بۆ پەیوەندی له‌مێژینه و دۆستانه‌ى نێوان هەردوولا لە سەرجەم ئاستەکان دا دووپات کردەوە.
بارودۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. لەمبارەیەوە هەردوولا جەختیان لەسەر گرینگی پاراستنی ئاسایش و ئارامى و سەقامگیری و پشت بەستن بە دیالۆگ و چارەسەرکردنی ئاشتییانه‌ى کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە.
دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان كۆمارى ئیسلامی ئێران و ئه‌مریكا بۆ ڕێككه‌وتن، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. هه‌ردوولا هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ گفتوگۆ و هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان و ئارامى و سه‌قامگیرییه‌كى هه‌میشه‌یى بۆ ناوچه‌كه، خواست.

