سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكى پشتگیری له‌ ئاڵمانیاوه‌ پێده‌گات

سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكى پشتگیری له‌ ئاڵمانیاوه‌ پێده‌گات

PeyamaKurd - سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكى پشتگیری له‌ ئاڵمانیاوه‌ پێده‌گات

پێنجشەممە 2026/4/2 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، د. جێزا ئەندریاس ڤۆن گایەر، وەزیری دەوڵەتی ئاڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە، هەڵوێستی ووڵاتەکەی بەرامبەر به‌ هێرشه‌كانى سەر هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

ڤۆن گایەر بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانه‌ى کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی به‌ئامانجگرتنی ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک. به‌ڕێزیان جەختی کردەوە کە ئاڵمانیا بە بایەخەوە سەیری سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و پشتگیرى و هاوسۆزی تە.  ووڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێزانینی بۆ ئەم پەیوەندییە و هەڵوێستی دۆستانەی ئاڵمانیا دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه‌ خوازیارى ئاشتى و ئارامى بووه‌ و كار بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌دا ده‌كات..