PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت و شای ئوردن دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شای ئوردن، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٨ـی ئاداری ٢٠٢٦، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شا عەبدۆڵلای دووەم، شای ئوردن، دۆخی گشتی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ئوردن و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنەیان تاوتوێ کرد.
ھەروەھا گفتوگۆ لەبارەی پێشھاتەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکان و ھێرشەکانی سەر ھەرێمی کوردستان و عێراق و ئوردن و ووڵاتانی ناوچە کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە قەیرانی ئابووری و دەرھاویشتەکانی لەسەر عێراق و ناوچەکە کرا و ئاماژە درا کە حکوومەتی ھەرێم بۆ یارمەتیدان و سووککردنی باری قورسی ئابووری وەک ھەنگاوێکی یارمەتیدەر، ڕێگەی بە ھەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆڕی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیھانی تورکی دا.