PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات کرد
سێشەممە 5/26 ، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخى گشتی سووریا و پرسی كورد لهو ووڵاتهدا ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرینگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری سووریا و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکان.