PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کرد
پێنجشەممە 5/21، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەکر سامەڕائی ڕاوێژکاری تایبەتی عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کرد.
لە دیدارەکەدا ، جەخت لە گرینگی پەرەپێدانی هەماهەنگی لە نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ کرا بۆ چارسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا لە سەر بنەمای دەستوور .
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، گفتوگۆ سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی سەردانی داهاتووی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کرا.