سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی یەکیتی تۆپی پێی عێراق کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی یەکیتی تۆپی پێی عێراق کرد

PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی یەکیتی تۆپی پێی عێراق کرد

دووشەممە 4/20، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە عەدنان دەرجال سەرۆکی یەکیتی تۆپی پێی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا دۆخی وەرزش لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال لە بواری وەرزش کرا.

سەرۆکی یەکیتی تۆپی پێی عێراق ، ستایشی ڕۆڵی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە بواری پشتیوانی کردنی بزاڤی وەرزشی و وەرزشکاران لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد کە بووەتە هۆی پێشکەوتن و پێشەنگ بوونی یانە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان و بەدەست هێنانی چەندین دەستکەوتی گرینگی وەرزشی لە سەر ئاستی عێراق و نێودەوڵەتی بە گشتی.

سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشی لە ڕۆڵی کارای سەرۆکی یەکیتی تۆپی پێی عێراق کرد لە پێش خستنی بزاڤی وەرزشی لە عێراق و هەموو پشتیوانییەکی بۆ دووپات کردەوە.