سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم و سەرۆکی ھاوپەیمانی ئەساسی عێراقی کۆبوونەوە

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم و سەرۆکی ھاوپەیمانی ئەساسی عێراقی کۆبوونەوە

PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم و سەرۆکی ھاوپەیمانی ئەساسی عێراقی کۆبوونەوە

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانی ئەساسی عێراقی جەختیان لە پەرەپێدانی ھاوکاری و ھەماھەنگی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکان کردەوە.

ئێوارەی شەممە ٢٣-٥-٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ھاوپەیمانی ئەساسی عێراقی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پێویستی پەرەپێدانی ھاوکاری و ھەماھەنگی ھاوبەشی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان کرایەوە.