سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردەکانی ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی عێراق کۆبووەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردەکانی ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی عێراق کۆبووەوە

PeyamaKurd - سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردەکانی ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی عێراق کۆبووەوە

دووشەممە 2026/5/4، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی دیدارەکانی دا لە بەغدا، لەگەڵ سەرکردەکانی ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی کۆبووەوە.

‎لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی سیاسی ووڵات و پێویستی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرینگی دیالۆگی نیشتمانی و لێکگەیشتنی نێوان هەموو پێکهاتە و هێزە سیاسییەکان کردەوە وەک کلیلی چارەسەر بۆ هەموو کێشەکان، بە شێوەیەک کە ماف و شایستەکانی هەموو لایەک بپارێزرێت.

هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە حکوومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای هاوبەشیی ڕاستەقینە و هاوسەنگیی نێوان پێکهاتەکان بێت و خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لە پێشینەی کارەکانی دا بێت. لەمبارەیەوە، سەرکردەکانی ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی پێزانینی خۆیان بۆ ڕۆڵی هاوسەنگ و نیشتمانیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەربڕی لە نزیککردنەوەی لایەنەکان و داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق.

‎دۆخی ناوچەکە و گرینگی پاراستنی ئارامی و دوورخستنەوەی وڵات لە گرژییەکان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. تیایدا جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق و سەروەری نیشتمانی کرایەوە.