PeyamaKurd - سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری ئیتاڵیا کۆبووەوە
سێشەممە 2026/5/19 لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ڕۆما، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەلایەن سێرجیۆ ماتارێلا، سەرۆککۆماری ئیتاڵیاوە پێشوازی لێکرا و دواتر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.
لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانهى هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئیتاڵیا تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر خواستی هاوبەشیان بۆ بەهێزکردنی زیاتری ئەم پەیوەندییانە لە بوارە جیاجیاکان دا کردەوە.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستان و عێراقی بۆ پشتیگری بەردەوامی ئیتاڵیا دووپات کردەوە، بەتایبەتى لەڕووى سیاسی، مرۆیی و گەشەپێدانهوه، ههروهها هاوکاری سەربازی ئیتاڵیاى لە ماوەی شەڕی دژی تیرۆردا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، بهرز نرخاند.
لای خۆیەوە، سهرۆك ماتارێلا خۆشحاڵی خۆی به سهردانهكه دەربڕی و جەختی لە پابەندی ووڵاتەکەی بۆ پشتگیرى له ئارامی، سەقامگیری و گەشەپێدانی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە. ههروهها ستایش و پێزانینى ئیتاڵیاى بۆ هەرێمی کوردستان وهك پارێزەر و لانکەی پێكهوهژیان و پێکهاتە جیاوازەکان لە ناوچەکەدا، دووپات كردهوه.
تاوتوێ کردنی دوایین پێشهاتەكانى ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست، تهوهرێكى دیكهى كۆبوونهوهكه بوو. لهمبارهیهوه هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرینگی پاراستنى ئاشتى و سهقامگیرى.