PeyamaKurd - سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کۆبووەوە
لە درێژەی کارنامەکەیدا لە بەغدا، ئێوارەی دووشەممە 2026/5/4، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، پرۆسەی سیاسی عێراق و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێیان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرینگی پابەندبوون بە کاتە دەستوورییەکان کرایەوە بۆ پێکهێنانی حکوومەت دوای ڕاسپاردنی سهرۆكوهزیرانى ڕاسپێردراو. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستی بەهێزکردنی هەماهەنگی و لێک تێگەیشتنی نێوان بەغدا و هەولێر، هەروەها جەخت لە ڕۆڵی کارای هەرێمی کوردستان لە بەغدا کرایەوە وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
له تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا پەیوەندی هاوسەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان باس كرا. تیایدا جەخت لە هاوکاری نێوانیان كرایهوه لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بەرژەوەندییە باڵاکانی ووڵات.