سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرماندەی گشتی هەسەدە کۆبووەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرماندەی گشتی هەسەدە کۆبووەوە

PeyamaKurd - سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرماندەی گشتی هەسەدە کۆبووەوە 

سێشەممە 2026/5/26، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، دۆخى سووریا و كورد و پێكهاته‌كانیان له‌و ووڵاته‌ تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچەکە و گرینگی پاراستنی سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

لای خۆیەوە، مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیری بەردەوامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان له‌ مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌ سووریا دەربڕی.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر پێویستی دیالۆگ و لێکگەیشتنی لایەنە كوردییه‌كان له‌ سووریا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق کرایەوە.

چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.