سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

دووشەممە 2026/6/15، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عێرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارێكدا، پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی سیاسی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی فیدراڵی تاوتوێ کران و جەختیان لەسەر گرینگی بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگی هێزە سیاسییەکان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، ئارامی و سه‌روه‌ری ووڵاتدا کردەوە.

هه‌ردوولا دەربارەی دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیی یەکان، بیروڕایان گۆڕییەوە، هەروەها به‌رده‌وامی دیالۆگ و لێکگەیشتنى هەولێر ـ بەغدایان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، به‌ پێویست زانى.

دوایین پێشهاتە هەرێمییەکان و دۆخی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو؛ تیایدا وێڕاى پێشوازى، خۆشحاڵییان بە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەربڕی و هیوایان خواست ببێتە هۆکاری هێنانەدی ئاشتی و سەقامگیرییەکی جێگیر لە ناوچەکەدا، هەروەها جەختیان لە گرینگی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشە و ناکۆکییەکان کردەوە.

كونسووڵى گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى دیداره‌كه‌ بوو.