سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا دۆخی ناوچەکە و پرۆسەی سیاسی یان تاوتوێ کرد

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا دۆخی ناوچەکە و پرۆسەی سیاسی یان تاوتوێ کرد

PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا دۆخی ناوچەکە و پرۆسەی سیاسی یان تاوتوێ کرد

چوارشه‌ممه‌ 2026/4/15، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا

لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا، ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاتەکانی دۆخى ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ لەسەر ئاسایش و سەقامگیری له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جیهان بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌، هه‌روه‌ها هیوایان خواست ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بێت و ڕێگه‌ بۆ كۆتایی هاتنى شه‌ڕ و به‌دیهاتنى ئاشتى خۆش بكات.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ستایشی هەوڵەکانی فەرەنسا و سەرۆک ئیمانۆئێل ماکرۆنی کرد کە هەمیشە لەپێناو ئاشتی و سەقامگیرى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دا ڕۆڵیان گێڕاوە و پشتگیرییان له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە.

پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو. تیایدا جەخت لە گرینگی گفتوگۆ و لێکگەیشتنی لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان كرایه‌وه‌‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا یان برێم، كونسووڵى گشتی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بوو.