PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو زه‌یدى، پرۆسه‌ى سیاسی تاوتوێ دەکەن
شەممە 2026/5/2 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق کرد کە بە یاوەری شاندێکی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هه‌رێمى كوردستانى کردووە.
لە کۆبوونەوەیه‌کدا، باسیان له چەندین دۆسیەی جیاواز كرد، بەتایبەتی پرسی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق. له‌مباره‌یه‌وه هەردوولا جەختیان لە گرینگی بەهێزکردنی گفتوگۆى نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە، بە مەبەستی پێکهێنانی حکوومەتێک کە خزمەت بە ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق بكات و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانییه‌كانیان بێت.
هەر لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕێکخستنی پەیوەندییەکانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان لە چوارچێوەی بنەما دەستوورى و یاسا کارپێکراوەکان دا، تاوتوێ کرا.