PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا دۆخی ناوچهکهیان تاوتوێ کرد
دووشەممە ٢٠٢٦/٣/١٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ خاتوو ئورسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ئەنجام دا.
لە پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ، تاوتوێ کران. ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر ھاوکاری بەردەوام بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان، ھەروەھا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی بەردەوامی یەکیتی ئەورووپا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەربڕی، ھەروەھا دووپاتی کردەوە کە ھەرێمی کوردستان بەشێک نییە لە ئاڵۆزییەکان و وەک ھەمیشە فاکتەری ئارامی و سەقامگیری دەبێت.
لای خۆیەوە خاتوو ڤۆن دێر لاین ڕایگەیاند کە سەقامگیری عێراق و ھەرێمی کوردستان جێی بایەخی یەکیتی ئەورووپایە و وەک ھاوبەشێکی گرینگ لە ناوچەکەدا لێیان دەڕوانێت. ھەروەھا پابەندی یەکیتی ئەورووپای بە بەردەوامی یارمەتیدانیان، دووپات کردەوە.