PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی دۆخی عێراق و ناوچهکهیان تاوتوێ کرد
دووشەممە 2026/5/25، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مستەفا ئەلکازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کرد.
لە دیدارێک دا، دۆخی عێراقیان تاوتوێ کرد و جەختیان لەسەر گرینگی پشتگری کردنی پرۆسەی سیاسی، پاراستنی سەقامگیری و بەردەوامی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ووڵاتدا، کردەوە.
لێکەوتەکانی بارودۆخی گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تهوهرێکی دیکهی دیدارهکه بوو، تیایدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پاراستنی سهقامگیری ناوچهکه.