سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و موسەننا سامەڕایی دۆخى عێراق یان تاوتوێ کرد

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و موسەننا سامەڕایی دۆخى عێراق یان تاوتوێ کرد

PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و موسەننا سامەڕایی دۆخى عێراق یان تاوتوێ کرد

دووشەممە 2026/6/1، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کرد.

لە دیدارێكدا، دۆخی سیاسی ووڵات، گرینگی ته‌واوكردنى حكوومه‌ت و پڕكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان و هێشتنه‌وه‌ى چه‌ك ته‌نیا له‌ ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا تاوتوێ کرا. له‌مباره‌یه‌وه‌ هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی هاوکاری و هەماهەنگی لایه‌نه‌ سیاسییەکان کردەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی و سەقامگیری بکات.

پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. تیایدا جەختیان لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکگەیشتنەوە کردەوە، بە جۆرێک کە بەرژەوەندی هەمووان و سه‌قامگیری ووڵات بپارێزێت.

دوایین پێشهاتە هەرێمییەکان و دۆخی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیداره‌ كه‌ بوو.